سنوور
ئه‌مشه‌و شيعرم لي بوته بووك
تارايه‌كي ئه‌فسووناوي رووي پوشيوه
تارا سنووري مين‌ريژه
من له‌م ديوم
ئه‌و له‌و ديوه
شێعری نامۆ
شاعیرێک بوو
له گێژاوی خه‌یاڵی شاعیرانه‌دا
وه‌کوو کرمی ئاوریشمی
ده‌ور و به‌ری له خۆی ته‌نی
خه‌ڵک هه‌موو بڕیاریان دا که بێ‌ده‌نگ بن
نه‌با خه‌لسه‌ی شاعیرانه‌ی لێ تێک درێ
وه‌کوو گلێنه‌ی چاوانیان پاراستیان
وتیان نه‌با
په‌پووله‌کانى شێعرێکی
خه‌ویان بزرێ
رۆژگار رابورد و هاته ده‌ر
که‌سی نه‌دوان
لووتی نابوو به بانیژه‌ی ئاسمانه‌وه و
ئه‌یوت نزمه!
که ده‌فته‌ری له چاپ درا
خه‌ڵک هاتن
شێعره‌کانیان پاک پشکنی
به‌ڵام شێعر هه‌موو نامۆ
هه‌موو مردوو
ئه‌و شاعیره
له گێژاوی خه‌یاڵی شاعیرانه‌دا
خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی
ون کردبوو
سالی تازه ی زایینی 2011 له هه موو ئه و که سانه ی
دلیان ته ری خوشه ویستی و ئه وینه و ناخیان تینووی جوانی، پیر‌وز بی. هیوادارم سالی ده سته به ربوونی خواسته ئینسانییه کان و
کرانه وه ی توماری ئازادی بیت بو هه مووان و به تایبه ت بو گه له که مان.
ته‌نیایی
ويستم باسی دڵی خۆمت بۆ وه‌گێڕم
وشه‌کانم کرده تیر و
به که‌وانی زاراوه‌کان هاویشته تۆ
بۆ هیچ شوێنێ رێ‌یان نه‌برد.
جێگا جێگا ده‌سته‌کانم
به نیشانه‌ی باڵابه‌رزی ئازاره‌کان
حه‌وا ئه‌دا
باڵاپیاوێ له خۆم زیاتر
بڕیان نه‌کرد.
که بۆ ده‌ست‌کورتی خۆم گریام
له په‌نجه‌ره‌ی ئه‌شکێکه‌وه
کابرایه‌کم ئه‌دی به سه‌ر
سێبه‌ری خۆی
ئه‌شکێته‌وه
سه‌عاتی سفر
ژوورێکم بوو زۆر ئاسایی؛
چوار دیوار و درگایه‌ک و په‌نجه‌ره‌یه‌ک.
له‌و رۆژه‌ی‌را کردته ژوانگه
گیانی زیندووی له‌به‌ر دایه
جێم هێشتووه و
که‌چی ئێسته‌یش وا هه‌ست ئه‌که‌م
چاوێکی من له‌وێ ماوه و
له په‌نجه‌ره‌ی ئه‌و ژووره‌وه
ئه‌ڕوانێته ئه‌م دنیایه
كات…
سڕه ئه‌مشه‌و … ناڕوات
ناسكۆله،
وه‌ڵامه‌كه‌م چی به‌سه‌رهات؟
زووكه…
بۆ نازانی؟
بۆ نازانی چه‌ند درێژه
عومری شه‌وی چاوه‌ڕوانی؟!
ناسكۆڵه
په‌پووله‌یه‌ك هه‌ر دوو باڵی بۆته ده‌فته‌ر
كه تۆ شێعری وه‌ڵامێكی بخه‌یته سه‌ر
زوو كه…
تو خوا زووكه…
كات…
سڕه ئه‌مشه‌و … ناڕوات
عومری شه‌وی چاوه‌ڕوانیش
درێژه و هه‌ر نابڕێته‌وه …
29/2/70
سه‌رمامه…
له كاكۆڵ و شانی رۆحم داته‌كێنه
له سه‌ر گوێسه‌بانه‌ی ماڵه‌كه‌تان راوه‌ستابووی
ده‌ستت نابووه به‌ر كه‌له‌كه‌و
به فیزه‌وه لێت ئه‌ڕوانیم.
وتت: «ئاده‌ی نه‌ختێك چه‌توونی بنوێنه!»
نه‌مزانی چه‌توونی چیه… چی بنوێنم؟
تۆ جارێ با به چڵاكێك
شانه زه‌رگه‌ته‌ی ژێر قاچت بورووژێنم.
ئای له‌و هه‌موو دڵخۆشییه‌ی
كاتێك ئاوی بنجۆكه‌مان
ئه‌كرده سه‌ر جاده‌ی لێژی به‌ر ئاوایی و
ئه‌وسا گرمه و ناڵه‌ی ماشێن
تا سه‌ره‌وه بوكسه‌وادو
دواتر پاشه و پاش خلیسكێن.له گه‌ڵ به‌هنام
جارجار نێوانمان تێك ئه‌چوو
لووتمان له یه‌كتر ئه‌كرد و
ئیتر ته‌پ تا رۆژی حه‌شر.
ئای له مه‌ودای ئه‌و رۆژانه‌ی
ئه‌مانبڕی به بێ‌یه‌كتر!!
هه‌تا ئه‌گه‌شته ئێوارێ
دزه‌نیگامان له سه‌ر یه‌ك هه‌ڵنه‌ئه‌گرت
سه‌د هێنده‌ی رۆژانی ئاشتی
یه‌كترمان لا شیرین‌تر بوو
سه‌د هێنده‌ی رۆژانی پێشوو
خۆری دۆستی به‌تین‌تر بووخاتوون
له پاش ئه‌و ماچه‌ی دوێنێكه
هه‌تا ئێستایش
ده‌مم سوێره
وه‌كوو تۆپه خوێم مژیبێ وایه
تكایه
بۆ ماچه‌كه‌ی ئه‌م ئێواره
تۆزێ ده‌م و چاوت بشۆ
كچێ به‌خوا چت لێ نایه
(5)
سه‌ره‌تای شه‌و
ئه‌و كاتانه‌ی كه په‌نجه‌ره‌ی ماڵانی دێ
یه‌ك یه‌ك… دوو دوو
لاله‌ی چرای تیا ده‌پشكوێ
كه غه‌ڵبه‌غه‌ڵبی به‌رغه‌ل و كابانی ماڵ
دا ئه‌مركێ
به سه‌ره‌یش بێ
نۆبه ئه‌گاته دوو شتان
قڕه‌قڕی بۆقی چۆم و
غژه‌غژی رادوێی سه‌ربان
سێعری خۆفرۆشی
فلیمه‌كه
باسی ئه‌وسه‌ری دنیا بوو
له نیوه‌یا ئه‌كته‌رێكیان
وه‌ك بروسكه‌ی به تاو و جۆش
تفی هاویشت بۆ نێوچاوی
ئه‌كته‌رێكی دیكه و پێی وت:
له په‌ناما
پڕ به پڕی خۆی داچڵه‌كی
هه‌ستا سینه‌مای به جێ هێشت
له‌و فیلمه‌دا خۆی ناسی‌بوو
ئاخر ئه‌ویش
نرخ و سێعری خۆفرۆشی،
به شانیه‌وه هه‌ڵواسیبوو…
ته‌رجه‌مه‌ی شێعری «خارکش پیر»ی عه‌بدولڕه‌حمانی جامی
پیره پیاوێ به هه‌ژاری ناودار
له‌نگه له‌نگ چی قه‌ده‌مێكی ده‌ینا
كه‌ی به‌رزراگری ئه‌م ئاسمانه
چاو ده‌كه‌م هه‌ر له یه‌خه‌م تا به‌ر پێم
گه‌نجی به‌خت و كه‌ره‌مت پێ‌داوم
كوانێ حه‌ددم كه سه‌نای تۆ بێرم؟
نه‌وجه‌وانێ به جه‌وانی مه‌غروور
هاته‌گوێی حه‌مد و سه‌نای مامه‌ی پیر
بارت چقڵه و به گرانێك ده‌یبه‌ی
پووش و سه‌نگ هه‌ر دوو له لات یه‌كسانه
پیر وتی به‌رزی له‌مه زیاتر كوا
كه فڵانی بده پێم پۆشاكێ
شوكر ئه‌ڵێم چونكه منی خار نه‌كرد
هه‌مدسان چاوی نه‌كرد غافڵ لێم
چاوی تێر هه‌م سه‌رفرازی دا پێم